ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، زیاتر له ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیاری ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هاونیشتمانانی ئازیز، ژنان و پیاوانی شه‌ریفی ئێران: تاڵانكه‌رانی شه‌ره‌ف، كه‌لتوور و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی ئێران ئه‌م جاره پێیان له به‌ڕه‌ی خۆیان درێژتر كردۆته‌وه و وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی، كچێكی لاویان به‌ناوی “مه‌هسا ئه‌مینی” خه‌ڵكی كوردستان و گوڵێك له باخی پڕ گوڵی ئه‌و نیشتمانه په‌ڕپه‌ڕ كرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌ندامی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه ڕایده‌گه‌ینین كه “ژنانی ئێرانی مافی خۆیانه جل و به‌رگیان هه‌ڵبژێرن و دژایه‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك له ژێر ناوی “حیجابی زۆره‌ملێ” به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین” و “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ولانانی گه‌شتی ئێرشاد و ستادی ئه‌مری به مه‌عرووف، وه‌كوو ناوه‌ندێكی نایاسایی و دژه ڕه‌وشتی مرۆڤانه ده‌یانبینین”، “سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕنی پشتیوانی خۆمان له كار و تێكۆشانی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ گه‌یشتن به مافی شاروه‌ندی، داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆیان پشتیوانی له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و پاراستنی ئه‌منییه‌تییان بكه‌ن”.