به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی ” ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردووه به شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی ئێران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له شاره‌كانی سه‌قز، سنه، كامیاران، بانه، مه‌ریوان، مهاباد، بۆكان، سه‌رده‌شت، نه‌غه‌ده، دێولان، شنۆ، پاوه، پیرانشار، ئیلام، كرماشان، ورمێ، دیوانده‌ره، جوانڕۆ، مه‌شهه‌د، محهممهدشاری كه‌ره‌ج، تاران، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، تیكاب و شیراز به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێژهیهكی به‌رین له كاسبكاران په‌یوه‌ستی مانگرتنه‌كه بوون. له شاری كامیاران، هێزه‌كانی ڕژیم به باتۆم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران. له شاری دیوانده‌ره هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌سڕێژی گولله‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه و سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی “فواد قه‌دیمی“، “موحسین محه‌ممه‌دی” و “ئه‌فشین سوبحانی” گیانیان له‌ده‌ستداوه. له شاری سنه‌ش هێزه‌كانی ڕژیم به قیشه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و له شاری مهاباد هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شار بڵاوه‌یان پێكراوه. ڕاپۆرته‌كان له‌شاری تارانه‌وه باس له خۆپێشاندانی خه‌ڵك له شه‌قامی “حیجاب” و بلواری كه‌شاوه‌رز ده‌كه‌ن وبه‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێكی گشه‌تی ئێرشاد له لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه سووتێنداروه. به‌وته‌ی هاووڵاتییان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، هێڵی ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی شاره‌كان به‌رته‌سك كراوه. هاوكات گرووپێكی هه‌كه‌ری ئینته‌رنێت، چه‌ندین وێنه‌ی له سیتی ئێسكهنی مێشكی “مه‌هسا” بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا نیشانه‌كانی شكاندنی ئێسقانی كاسه‌ی سه‌ری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و خوێڕێژی مهغزیهكهی ب ڕۆوونی دیاره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “كامیار حه‌یده‌ری” ،“محه‌ممه‌د زه‌بێحی“، “ئه‌هوه‌ن هووشمه‌ند” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. شایانی باسه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ٢٧ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی دوایین زانیاری له شاری بۆكانه‌وه، خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم له به‌رده‌م فه‌رمانداری تێكهه‌ڵچوون و دوو كه‌س كه یه‌كێكیان پیاوێكی به‌ساڵاچووه به‌سه‌ختی برینداركراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه جگه له شاره‌كانی ئێران و كوردستان، شاره‌كانی “واشینگتۆن دی سی“، “لووس ئانجلێس” ،” وه‌نكۆڤێر“، “به‌ڕلین” و “پاریس” له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكاری دروشمیان وته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوه‌كانی “ئاروین ئێقباڵی“، “پێشه‌وا ڕه‌هبه‌ری“، “بابه‌ك قاسمی” و “ئاشنا هڕسووڵی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كاتژمێرێك “پێشه‌وا” و “ئاشنا” ئازادكراون.
