ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتن و خۆپێشاندانی بازاڕ و خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، مه‌ریوان، دیوانده‌ره، مهاباد، بۆكان، ورمێ، سه‌رده‌شت، بانه، پیرانشار، بانه، شنۆ، جوانڕۆ، پیرانشار، كامیاران، نه‌غه‌ده‌ن دیولان، پاوه و كرماشان، به‌رده‌وامه و له هه‌ندێك شاره وه‌كوو سه‌قز، دیوانده‌ره و مه‌ریوان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزێكی زۆری ئه‌منی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی به‌رینی خه‌ڵك به‌ناو شاره‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك له كهسابكاران و بازاڕیانی شاره‌كانی كوردستان و كرماشان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر دووكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ناونده ئه‌منییه‌كان به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. له‌شاری سه‌قز هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌ی به‌سه‌ر ماڵی خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن و له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “ژینا ئه‌مینی” نوێنه‌ری سه‌قز له مه‌جلیسی ڕژیم ده‌یه‌ویست قسه بۆ خه‌ڵك بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕێگری لێكرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر له مه‌یدانی “هه‌ڵۆ” كۆبوونه‌ته‌وه و هێزه‌كانی ڕژیمیش له به‌رده‌م فه‌رمانداری جێگیر كراون و چوار كه‌س به‌بیانووی گرتنی فیلم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژانی ڕابردوو، ڕێژه‌ی به‌ندكراوان گه‌یشتووه‌ته ٢٣ كه‌س. هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سنه‌وه باس له هه‌نارده‌كردنی هێزی نیزامی بۆ شاری سنه ده‌كات. له شاری بۆكانیش هێزه‌كانی ڕژیم له به‌رده‌م مه‌ده‌ره‌سه‌كان و شوێنه گشتییه‌كاندا جێگیركراون. له شاری دیوانده‌ره،خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم تا ئه‌م كاته ١١ هاووڵاتی برینداركراون. له شاری پیرانشاریش ته‌واوی دووكان و بازاڕه‌كانی نێو شار و ناوچه سنوورییه‌كان داخراون. به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان له‌شاری شنۆوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی گرتنی وێنه و فیلم له خۆپێشانده‌ران، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكه‌ن و ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌یان له نێو شاردا بكه‌ن. له شاری نه‌غه‌ده و ڕه‌وانسه‌ریش به‌شێكی زۆر له دووكان و بازاڕه‌كان داخراون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێند كارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی سنه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. خوێندكارانی ناڕازی پاش كۆبوونه‌وه ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه به‌ره‌و ده‌رگای هاتووچۆی زانگا به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج تێكهه‌ڵچوون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “له كوردستان تا تاران، ئێران ته‌واو خوێناویه”، ژن ژیان ئازادی” و “خوێندكار ده‌مرێت، به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكات” توندووتیژی سیستماتیكی ڕژیمیان دژبه چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت ژنان و كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه مه‌حكووم كرد. شایانی باسه كه خوێندكارانی زانكۆكانی “ئه‌میر كه‌بیر”، “سه‌نعه‌تی شه‌ریف”، “ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس”، “پولی ته‌كنیك” و “عه‌لامه ته‌باته‌بایی”یش كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و كوشتنی “مه‌هسا”یان مه‌حكووم و خوازیاری كۆتایی هێنان به توندووتیژی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بوون.