کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی تاران دژبه ‌كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی تاران دژبه ‌كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی تاران بهكۆبوونه‌وه‌ له‌ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه‌ و وتنه‌وه‌ی دروشم، كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینییان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی تاران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمیژن، ژیان، ئازادی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیو سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ نیشاندا. به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌كانی به‌سیجی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خوێندكاران و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌.