ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، باوكی “مه‌هسا ئه‌مینی” پاش لێدوانی به‌رپرسانی ڕژیم له‌سه‌ر توندووتیژی نه‌كردنی گه‌شتی ئێرشاد و نه‌خۆشی زه‌مینه‌یی “مه‌هسا“، هاته ده‌نگ و به‌رپرسانی ڕژیمی به‌درۆ خسته‌وه و ڕایگه‌یاند: كچه‌كه‌ی ته‌ندرووست بووه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی زه‌مینه‌یی نه‌بووه و به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراوه.
“ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی “مه‌هسا” له وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “میهه‌ن” ڕایگه‌یاند: كچه‌كه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی زه‌مینه‌یی نه‌بووه و به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌بێ شه‌رم بكه‌ن و چه‌واشه‌كارییه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی ئاگای ئێران و كوردستان هیچ بایه‌خێكی نییه و ئێمه له داخوازییه‌كانمان پاشگه‌ز نابینه‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، “مه‌هسا” نه نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه و نه نه‌خۆشی سه‌رع و ئه‌و گرته‌ویدیۆیه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پارچه‌پارچه لكێندراوه به‌یه‌كه‌وه و ڕاستیه‌كان ده‌شارێته‌وه.
