به‌دوای درێژه‌ی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان له باكوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر پۆلیسی كۆماری ئازه‌ربایجان، “عه‌لی كریملی” ڕێبه‌ری پارتی نه‌یاری “به‌ره‌ی خه‌ڵك”ی كه له ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو، ئازاد كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی “ئێلهام عه‌لیوف” له باكوو كۆبوونه‌وه و پۆلیس به‌ده‌یان كه‌سی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن. شایانی باسه، نه‌یاران له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ئازادی له كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه خۆپیشاندان.