ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر له حاڵێكدا كه خۆپیشاندانه‌كان له ناوه‌ندی شاری “به‌یرووت” پێته‌ختی لوبنان هه‌روا به‌رده‌وام بوو، پارتی “هێزه‌كانی لوبنان” كه چوار وه‌زیری له ده‌وڵه‌تدا هه‌یه ڕایگه‌یاند كه له ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی ده‌كشێته‌وه.
ڕێبه‌ری پارتی “هێزه‌كانی لوبنان” سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، به ئاماژه به‌وه‌یكه “ده‌وڵه‌ت توانایی ئه‌وه‌ی نییه كه ڕێكاری پێویست بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه بگرێته به‌ر” ڕایگه‌یاند كه پارته‌كه‌ی له كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێتلافی دێته ده‌ره‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ناڕازییان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كانی پێته‌خت ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان و به تاوانباركردنی سیاسه‌تمه‌داران به گه‌نده‌ڵی، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون. شایانی باسه، جگه له به‌یرووت، له شاره‌كانی ترابلۆس و عه‌كار له باكوور، به‌علبه‌ك له ڕۆژهه‌ڵات و سوور و سیدا له باشووری ئه‌م وڵاته خۆپیشاندان كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له لوبنان له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رنامه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیاته‌كان له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، دۆخانیات و هه‌ندێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وانه “واتس‌اپ” ده‌ستی پێكردووه.