ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌ده‌ستی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆمای ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا، كوشتنی “مه‌هسا”یان به توندی مه‌حكووم كرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە: رۆژی ٢٢ی خەرمانان “مەهسا ئەمینی” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز بە بیانوی بێ حیجابی لەلایەن هێزەكانی گەشتی ئیرشادی تارانه‌وه درایە بەر ئەشكەنجە و لێدان كە بەهۆیەوە تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو و پاش چەند رۆژ چارەسەری پزیشكی لەنەخۆشخانەی “كەسرا”ی تاران، بەهۆی سەختی برینەكانیەوە گیانی لەدەست دا. ئێمە وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئەم كردەوە قیزەونەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحكووم دەكەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری ژینا و لە خەڵكی كوردستان دەكەین و داوا لەسەرجەم خەڵكی ئێران و كوردستان دەكەین بەرامبەر بەم تاوانە نامرۆڤانەیە بێدەنگ نەبن.