ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی “هه‌په‌گه” ڕایگه‌یاند: فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای په‌ژاستار به‌ناوی “ئاماره ڕووناهی” له هێرشی هه‌وایی توركیا گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانده‌ی باڵای یه‌ژاستار “ئاماره ڕووناهی” له ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین فه‌رمانده‌ی باڵای “په‌كه‌كه” له هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان كوژراون.