ڕۆژی پینجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، جۆ بایدن سه‌رۆككۆماری ئا‌مریكا له فه‌رمانێكدا، هه‌ر جۆره سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی نوێی له به‌شی ته‌كنۆلۆژییه ئیتلاعاتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه به تایبه‌ت چین سنووردار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانه‌كه‌ی “جۆ بایدن” بواره‌كانی نیزامی و ئیتلاعاتی ئه‌گرێته‌وه كه ئه‌منییه‌تی ئا‌مریكا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و شیركه‌تانه ده‌كاته‌وه كه له بورای ته‌كنۆلۆژی ئیتلاعاتی و نیزامی‌دا بازه‌رگانی و هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیاره، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به هه‌ر جۆره زانیارییه‌كی ئه‌منییه‌تی له‌وڵاتی ئا‌مریكا بۆ كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان سنووردار ده‌بێته‌وه.
