ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری زاهیدان- خاش، دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان مندڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو سووختبه‌ره بریتیه له: “شه‌هبه‌خش مه‌زارزێهی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “ڕه‌حمان به‌خش مه‌زارزێهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و هه‌ر دوو خه‌ڵكی گوندی “گه‌زه‌ن”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “پهسكوو”ی شارستانی “سیب و سورانن”. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠٢١ی زاینی‌دا، لانیكه‌م ٨٧ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش بینداربوون.