کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئازار و دستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵانی په‌نابه‌ر له‌ ناوچه‌ی “باڵكان”

ئازار و دستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵانی په‌نابه‌ر له‌ ناوچه‌ی باڵكان

ڕێكخراویمنداڵان بپارێزنكه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، له‌ ڕاپۆتێكدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ منداڵانی په‌نابه‌ری ژێر ته‌مه‌نی یاسایی له‌ به‌رامبه‌ر توندووتێژیدا پارێزراو نین و كاتێك به‌‌ ناوچه‌یباڵكاندا تێپه‌ڕ ده‌بن ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌ سه‌ریان.

ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا له‌ژێرناویهه‌ركوێ بڕۆین، كه‌سێك ئازارمان ده‌ده‌ات، ده‌ڵێت: ڕێژه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان له‌ ناوچه‌یباڵكانبه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیش بایه‌خ به‌ ژیانیان نادات. ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌ توندووتیژی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس، قاچاخبه‌ره‌كان و كه‌سانی دیكه‌ ده‌كات و باس له‌و كۆڕانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كه‌مپه‌ سنوورییه‌كاندا گیریان خواردووه‌ و هیچ ڕێگه‌یه‌كیان بۆ ده‌ربازبوون نییه‌ و گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌لكۆل ده‌بن.