ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان كرد كه له دابینكردنی ئیمكانات جیاوازی له نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نه‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مئه‌ندامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وه‌یكه كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات به چاوێكی به‌زه‌ییانه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ن ناڕازین و به تایبه‌ت له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا به ته‌واوی په‌راوێز خراون و هیچ بایه‌خێكیان پێ نادرێت. به پێی ئاماره ده‌وڵه‌تییه‌كان، ٣٥ هه‌زار و ٢١١ كه‌سی كه‌مئه‌ندام له ئوستانی كوردستان بوونیان هه‌یه و سه‌رجه‌میان له كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی به‌هره‌مه‌ندن. یه‌كێك له كه‌مئه‌ندامانی شاری سنه ده‌ڵێت، بۆ زانكۆ قبووڵ بووه به‌ڵام به‌هۆی دابین نكردنی ئیمكانات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناتوانێت درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن بدات و ئه‌مه چیرۆكی زۆرێك له كه‌مئه‌ندامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه توانایی خوێندنیان له زانكۆ هه‌یه به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بایه‌خیان پێ نادات.