به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوی “سه‌عدی كه‌ریمی” و “هیوا عه‌زیز نه‌جات” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه به‌سه‌ختی برینداركراون، هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شار بۆكان به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د قه‌هره‌مانی” و “سیامه‌ك شاكری” له لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی بانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عدی كه‌ریمی” به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و سه‌ر و ملی حه‌وت ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه و پاش برینداربوونی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و “هیوا عه‌زیز نه‌جات” كه پاڵه‌وانی وه‌رزشی كاراته‌یه لاقێكی به فیشه‌كی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداربووه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا دوو كۆڵبه‌ری بۆكانی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د” و “سیامه‌ك” كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و سووكایه‌تییان پێكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی “ڕزگار محه‌ممه‌د زاده” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه گیانی له‌ده‌ست دابوو.