ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هه‌زاران دانیشتووی شاری “وییه‌ن“ی پایته‌ختی ئوتریش له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێ ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕووسیه له‌گه‌ڵ ئۆكراین و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی گاز و نه‌وتی ڕووسیه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئۆرووپاوه، نرخی سووته‌مه‌نی له وڵاته ئۆرووپایهكان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له سه‌ر نرخی پێداویستییه‌كانی ژیانیش داناوه و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاتانه به ڕێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌ڵكشاوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و قارهیهی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا مانگرتن و خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له چه‌ندین وڵاتی ئۆرووپایی به‌ڕێوه‌چووه و كارناسان سه‌باره‌ت به هاتنی وه‌رزی زستان هۆشداری ده‌ده‌نه وڵاتانی ئۆرووپایی.