کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “سوله‌یمان ساله‌ك” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

گواستنه‌وه‌ی سوله‌یمان ساله‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 1

ڕۆژی شەممە 19ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەک بەناویسوله‌یمان ساله‌ک، 69 ساڵە و خەڵکی مەهاباد، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوه‌ندی نەغەدە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە 27 گەلاوێژی ئه‌مساڵ، پاش بانگکردنی بۆ دادگای ئینقلابی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی سێشەممە 7ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، ناوبراو لەسەر ڕێگایپیرانشارمەهابادبەبێ حوكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوە له‌ گرتوورخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده‌ گوازرایه‌وه‌.