کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن كوردانی دانیشتووی ئاڵمانه‌وه‌

ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن كوردانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كوردانی دانیشتووی هه‌ر دوو شاریدوسێلدۆرفوهامبۆرگلە ئاڵمان، دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و داوایان له‌ كۆمه‌ڵكای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگری بكه‌ن له‌ كۆمه‌ڵكۆژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

لە شاریدوسێلدۆرف، بەشداربووان هێرشەكانی دەوڵەتی توركیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بە تو‌ندی شەرمەزار كرد و داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد گوشار بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا بێنن بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی له‌ باشووری كوردستان بباته‌ ده‌ره‌وه‌. بەهەمان شێوە لە شاری هامبورگیش، كوردستانیان و دۆستانیان كۆبوونه‌وه‌ و تیایدا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی چەپی ئاڵمان، ڕه‌خنه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد سه‌باره‌ت به‌ بێده‌نگییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ باكووری سووریه و عێراق.