به پێی ڕاپۆرته‌كان، بە ئامادەبونى “بۆریس جانسۆن” سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، دانیشتنى پەرلەمانى ئه‌م وڵاته بۆ گفتوگۆ و بڕیاردان لەبارەى چونە دەرەوەى بریتانیا لە یەکێتیى ئۆرووپا به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو لە وتەکانى جه‌ختی کردەوە بۆئەوەى پەرلەمانتاران قایل بکات بە دەنگدان بۆ چونە دەرەوە لە یەکێتى ئۆرووپا.
ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی بریتانیا له‌سه‌ر تاوتوێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئۆرووپا سه‌باره‌ت به بریگزیت، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی له‌نده‌ن له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه کۆبونەوەى پەرلەمانى بریتانیا بە ئامادەبونى بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیران بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەبارەى چوونە دەرەوەى بریتانیا لە یەکێتى ئۆرووپا ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو لە دەستپێکدا وتى: “ئێستا قۆناغێکى نوێ دەستیپێکردووه، ئێمە پێمانوایە دەبێت رێگەیەکى نوێ بگرینە بەر و یەکێتیی ئۆرووپاش رێگەیەکى دیکەى لە بەردەمدایە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرژەوەندى هاوبەشمان هەیە و پێویستە بگەیەنە رێککەوتنێک کە لەبەرژەوەندى هەدولادا بێت، ئەوەش کارى لە پێشینەمانە”. وتیشى:” نیگەرانم لەوەى لەماوەى رابردوودا نەگەیشتوینەتە رێککەوتن، بەڵام دو رۆژە هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە و کاتى ئەوەیە لەگەڵ پەرلەمانى وڵاتەکەمان لەسەر ئەوە رێکبکەوین کە پەرلەمانتاران هەڵوێست و دەنگیان یەک بخەن بۆئەوەى بەیەکەوە بتوانین لە یەکێتى ئۆرووپا بچینە دەرەوە، چونکە بە دەرچون لە بریتانیا، دەسەڵات و بڕیارەکانمان دەکەوێتەوە دەستى خۆمان و دەتوانین و رێککەوتنى نوێى بازرگانى بکەین”.