ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆك كۆماری شیلی به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له شاری سانتیاگۆ، بارودۆخی نائاسایی له‌مشاره ڕاگه‌یاندووه. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی شیلی، خۆپیشانده‌ران زۆربه‌یان پێكهاتوون له خوێندكاران. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا، هێزه‌كانی دژه شۆڕش به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان.