ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چەندین تیمى پزیشکى و رێکخراوى تەندروستى ئامادەییان دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردنى بریندارانى سەرێ کانى، بەڵام گروپ و چەکدارانى سەر بە توركییه رێگەیان نه‌داوه كه ئەو تیمانەى لە “تەل تەمرن”ه‌وه بچنە ناو سەرێکانییهوه.
مانگی سوری كوردی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر رایگەیاندووه، هێزەکانی توركییه دوای سێ رۆژ لە گەمارۆدانی سەرێ کانی، رێگری ده‌كه‌ن لە چوونی تیمە پزیشکییەکان بۆ ناو شارەکە و پێدانى چارەسەرى بە بریندارەکان. دەشڵێت: ئێستا جگە لەشەڕڤانەکان، زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی لەناو سەرێ کانی، بریندارن و هەندێکیان برینه‌كانیان قورسە و پێویستیان بە فریاگوزاری خێرایە.