کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بێكاربوونی سه‌دان كرێكاری مه‌عده‌نی خوێی ته‌خار له‌ ئه‌فغانستان

بێكاربوونی سه‌دان كرێكاری مه‌عده‌نی خوێی ته‌خار له‌ ئه‌فغانستان

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، چه‌كدارانی تالیبان لهولسوالیته‌خاربه‌ داخستنی مه‌عده‌نی خوێی ئه‌و ناوچه‌یه‌، به‌دسه‌دان كرێكاریان بێكار كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، نزیك به‌ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار له‌و مه‌عده‌نه‌ كاریان ده‌كرد و ڕۆژانه ٤٠٠ ئه‌فغانیان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی داخرانی مه‌عده‌ن و بێكاربوونیان، مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، هۆكاری داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه، نه‌بوونی یاسایه‌كی دیاریكراو بۆ درێژه‌دان به‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌یه‌ و له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ نییه‌.‌