ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی مه‌دره‌سه‌كانی شاری شیكاگۆ، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ٣٢ هه‌زار كه‌س له مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی مه‌دره‌سه‌كانی شاری شیكاگۆ له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی ئیمكاناتی ئاموزشی ده‌ستیاندایه مانگرتن و به‌هۆیه‌وه كلاسه‌كانی زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار خوێندكار له مه‌دره‌سه‌كانی ده‌وڵه‌تی سێهه‌م گه‌وره شاری ئه‌مریكا ته‌عتیل كرا. شایانی باسه، ناڕازییان خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.