شه‌وی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری ورمێ بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رده‌وامی ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “تابان” له شه‌قامی “مه‌هده‌وی” شاری ورمێ شه‌وی ڕابردوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی،به‌ڵام وه‌كوو هه‌میشه به‌رپرسانی ڕژیم له جێگه‌ی وڵامدانه‌وه به داواكارییه‌كانیان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نارد.
