کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و بێسه‌روشوێنبوونی 10 كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ئامریكا

كوژران و بێسه‌روشوێنبوونی 10 كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆكه‌یه‌كی تابه‌ت به‌ نیشتنه‌وه‌ی سه‌ر ئاو له‌ ئه‌یاله‌تی واشینگتۆنی ئامریكا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.

به‌وته‌ی گاردی ساحیلی ئامریكا، عه‌مه‌لیاتی ڕزگاركردنی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیێپێكردووه‌ و جگه‌ له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ٩ سه‌رنشینی بووه‌ كه‌ منداڵیشیان تێدابووه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌.