به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان به‌ناوی “ئیره‌ج ڕه‌حیمی” و هاوژینه‌كه‌ی به‌ناوی “شادی ده‌رگاهی”، ماوه‌ی سێ مانگه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیره‌ج ڕه‌حیمی” ماوه‌ی سێ مانگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و جارێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره و دواجار بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها هاوژینی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی هه‌بووه. شایانی باسه كه پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
