ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدۆڵڵا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له كارون له ئوستانی خوزستان، له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه چه‌ندین جاره به مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا وڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.