به‌پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌هێزه‌كانی به‌سیجی شاری پیرانشار له پاركی “نیلووفه‌ر“ی ئه‌و شاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی “كۆنه‌خان” و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كه‌سی به‌سیجی له پاركی نیلووفه‌ری پیرانشار هێرشیانكرده سه‌ر خه‌ڵكی كۆنه‌خان” و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و له‌درێژه‌دا هێزه‌كانی سپای پاسدارانیش بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ڕژانه ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی توندووتیژیان نواند، به‌ڵام هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكار و ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌ستدا نییه.