ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، پێرسۆنێلی نه‌وت له سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت و له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه كه پێشتر بڵاویان كردبۆوه، بڕیاریان دا ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نههوت له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆببنه‌وه. له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆریان ئازادكراون.