کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ژه‌هراویبوونی ٩٠ کەس بەهۆی خواردنی فەلافلەوە له‌پارێزگای میسانی عێراق

ژه‌هراویبوونی ٩٠ کەس بەهۆی خواردنی فەلافلەوە له‌پارێزگای میسانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، بەهۆی خواردنی فەلفلاوە لە چێشتخانەیەکی پارێزگای میسان، ٩٠ کەس ژەهراویی بوون.

میدیا عەرەبییەکان لەزاری سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای “میسان“ی باشووری عێراقەوە بڵاویانکردووەتەوە، کە نزیکەی ٩٠ حاڵەتی ژەهراویبوون لە ئەنجامی خواردنی فەلافل لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگی شارۆچەی “مەجار کەبیر“ی ئەو پارێزگایە تۆمارکراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ژەهراویی بوون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نەخۆشخانەکان كراون و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان له‌وباره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.