به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ڕێوڕه‌سمێكدا ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان ڕێزلێنا و یادی كاك “فواد موسته‌فا سوڵتانی”، كاك “سدیق كه‌مانگه‌ر” و كاك “غۆڵام كه‌شاوه‌رز” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رزڕاگرت.
كۆمه‌ڵێك لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران لە مەراسمێکدا، پاش ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و حیزبی کومۆنیستی ئێران، قسەو باسی چڕ و پڕیان لە سەر زەروورەتی بوونی حیزبی کومونیستی ئێران کرد و بۆ پێوەندی لە گەڵ خەبات و جووڵانەوەی سەراسەری گەلانی ئێران حیزبیان وەکۆ زەرفێکی زەرووری و گونجاو ئاماژە پێ‌کرد. هەروەها لەم مەراسیمەدا ڕێز گیرا لە یادی هاوڕێیان کاک “فواد موسته‌فا سوڵتانی” و کاک “غوڵام کشاوەرز” و کاک “سدیق کەمانگەر” کە لەم سەرو بەندەدا گیانی ئازیزیان لە پێناو ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت کردبوو. مەراسم دوای چەند کاتژمێر بە پەیمان نوێکردنەوەی هاوڕێیان لە گەڵ ڕێبازی سووری کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران، کۆتایی پێهات.