به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، تانكه‌رێكی مازۆت له نزیك شاری دیوانده‌ره تورموز ده‌بڕێت و له‌نێو شاری دیوانده‌ره خۆی ده‌كێشێت به چه‌ند ئۆتۆمبێلدا كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و تانكه‌ره له ڕێگای سه‌قز بۆ دیوانده‌ره تورموز ده‌بڕێت و كاتێك ئه‌گات به نێو شاری دیوانده‌ره خۆی ده‌كێشێت به چه‌ند ئۆتۆمبێلی پارككراودا و دواجار وه‌رگه‌ڕاوه. ئه‌و ڕووداوه سێ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوێری پزیشكیدان.