کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕادەست نەکردنەوەی تەرمی “سادق ئاگووشی” و بایه‌زید ڕەسووڵی” به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان

ڕادەست نەکردنەوەی تەرمی سادق ئاگووشی و بایه‌زید ڕەسووڵی به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان

دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ لە کوژرانی دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد بە ناوەکانی “سادق ئاگووشی” و “بایه‌زید ڕەسووڵی” لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاته‌وه‌، هەتا ئێستا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە و بەدواداچوونەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە مەدەنییە کە خزمی یەکتر بوون، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەکانی شارەکانی مەهاباد، پیرانشار و ورمێیان کردووە به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی لە ناوچەی “زیندوو سپی” سه‌ر به‌ شاری مهاباد لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا درانە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر دووكیان کوژران.