کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن له‌ تاران

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زه‌ره‌رمه‌ندان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای بانكی ناوه‌ندی ڕژیم له‌ شاری تاران، به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم و به هه‌ڵگرتنی چه‌ندین پلاكارد به‌ ناوه‌رۆكی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داراییه‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپیه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌‌ كۆبوونه‌وه‌.