به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌شاری شنۆوه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “دێ گرزه” له‌ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له ئاوایی “دێ گرزه”ی سه‌ر به شاری شنۆ، خه‌ڵك به‌ده‌ست بێ ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن و چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره نه‌چوون به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.