کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران وبرینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره‌

كوژران وبرینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ڕێگای

 

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌قز- دیوانده‌ره‌، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێكدادانه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پژۆ ڕوویداوه‌ و ئۆتۆمبێله‌ پرایده‌كه‌ ئاگری تێبه‌ر ده‌بێت و هه‌ر چوار سه‌رنشینه‌كه‌ی كه‌ خه‌ڵكی شاری سه‌قز بوون، ده‌سووتێن. هه‌روه‌ها له‌و ڕووداوه‌دا سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.