کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بێكاربوونی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ عێراق

بێكاربوونی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن

بێكاربوونی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاندووه‌، زیاتر له‌ یەک ملیۆن ھاوڵاتی لەعێراقدا بێکارن.

باسم عەبدولزەمان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یەک ملیۆن و ٣٤٤ ھەزار کەس، ناوی خۆیان نوسیوە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە وەرگرتنی بیمەی بێکاریی، ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە ئێستادا کاریان نییە. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە بەڕێوەچوون، ھۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکانیش بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی بوون، بەم هۆیەوە حکومەت بڕیاریدا بەشێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات. ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە شارەزایانی ئابوری باس لەوە دەکەن” دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وه‌ نوقمی گەندەڵی بوون.