کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێكی بریندار پاش شه‌ش ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێكی بریندار پاش شه‌ش ڕۆژ به‌سته‌ری بوون

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی خەرمانان، “ئاراس محەممەدپوور” كۆڵبه‌ری خەڵکی شاری سەردەشت کە حەوتووی ڕابردوو، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، بەسەختی پێکرابوو لە نەخۆشخانەی “کەوسەر“ی سنە گیانی لەدەستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو کۆڵبەرە سەرەڕای نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی “کەوسەر“ی سنە، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، هێزەكانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خته‌، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو. شایانی باسه‌ كه‌ “ئاراس محه‌ممه‌د پوور” خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.