سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی خەرمانان، هێزە تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی کوردستان لەنزیک “زەمبور” دەستیانگرت بەسەر سێ سەکۆی کاتیۆشادا کە لە ماوەی رابردوو بۆردوومانی سنوری ناحیەی “قادر کەرەم” و کێلگەی غازی “کۆرمۆر“یان پێ دەکرد.
به‌وته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه تایبه‌ته‌كانی كۆماندۆی هه‌رێمی كوردستان، نیوەڕۆی یه‌كشه‌ممه لەلایەن دەست بەسەر ژمارەیەك بنكەی هەڵدانی مووشەكی كاتیۆشادا گیرا كە لە سنووری ناحیەی “قادركەرەم” بۆ هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی “كۆرمۆر” ئامادەكرابوون و هه‌وڵی هێرشی تیرۆریستان پووچه‌ڵكرایه‌وه.