به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم له نزیك گوندی “شركان” له سنووری نه‌وسوود ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی “ماجد محه‌ممه‌دی موتله‌ق” داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و له‌ئاكامدا ناوبراو به‌سه‌ختی برینداربووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ماجد” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری نۆدشه‌ی سه‌ر به ئوستانی كرماشانه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان لێكردووه و لاقێكی به‌سه‌ختی برینداربووه.