زاتر له ٨٢ منداڵی خه‌ڵكی هیندووستان له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا تووشی وایرۆسێكی نوێ بوون كه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی جیهان نه‌ناسراوه و هۆشداری له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی هیندووستان، ئه‌و وایرۆسه له جۆری وایرۆسهكانی ئانفڵۆئانزایه و جه‌سته‌ی مرۆڤ به بلۆقێكی سوور ئالووده ده‌بێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناسراوه به “ئانفڵۆئانزای ته‌ماته“. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هیندووستان، تا ئێستا ٨٢ منداڵی ژێر پێنج ساڵ ته‌مه‌ن كه زۆرتر له ئه‌یاله‌ته‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته ده‌ژین تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون و هێشتا هیچ ده‌رمانێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و زانیارییه‌كی زۆر له‌باره‌ی چوونییه‌تی ئه‌و وایرۆسهش له‌به‌رده‌ستا نییه.