ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی و ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی شاری مه‌ریوان و ده‌ورووبه‌ر له چواره‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “شه‌ریف باجوه‌ر” و هاوڕێیانی له گورستانی دارسه‌یران مه‌راسیمێكی شكۆداریان بۆ ڕێزلێنان له گیانبه‌ختكردووانی ژینگه به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه‌ی كه ڕۆژی ڕابردوو له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، به‌سه‌دان كه‌س كاتژمێر پێنجی ئێواره له‌گۆرستانی دارسه‌یران كۆبوونه‌وه و مه‌راسیمێكی شكۆداریان بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووان به‌ڕێوه‌برد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازییان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “شه‌ریف باجوه‌ر” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئومێد كۆنه‌پۆشی“، “محه‌ممه‌د په‌ژووهی” و “ڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا” پارێزوانانی دارستانه‌كانی مه‌ریوان كه بۆ كونتڕۆڵكردنی ئاگری جه‌نگه‌ڵه‌كانی گوندی “پیله” و “سه‌له‌سی” ڕۆیشتبوون، تووشی سووتان بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.