ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په بۆ ٢١مین ڕۆژی به‌رده‌وام به داواكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت سه‌ره‌ڕای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان، خوازیاری كۆتایی به په‌روه‌نده‌سازی قه‌زایی بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م كارخانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی ئه‌م شیركه‌ته بوون. شایانی باسه، له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ترسی به‌ربڵاوبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م شیركه‌ته جێگیر بوون.