کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كرێكارانی ئافریقای جنووبی

خۆپێشاندانی كرێكارانی ئافریقای جنووبی 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كرێكاری ئافریقای جنووبی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاریپرێتۆریاو خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئافریقای جنووبی به‌ بڕیاری ئیتحادییه‌كانی كرێكاریی ئه‌و وڵاته‌ به‌ناویسافتوومانگرتنیان ده‌ستپێكردووه‌ و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و تێچووی مه‌عیشه‌ت بوون. ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئافریقای جنووبی دوای ئه‌وه‌ ده‌ستپێكرد كه‌ سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران دژایه‌تی كرد و له‌ به‌رامبه‌ردا حقووقی سه‌رۆككۆماری و وه‌زیره‌كانی به‌ڕێژه‌ی ٣٪ برده‌ سه‌ره‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ ئافریقای جنووبی گه‌یشتووه‌ته‌ ٧.٨٪ و به‌ملیۆنان كه‌س له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین.