کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود 1

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ  به‌ناویفه‌رشاد خالدیبه‌فه‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،فه‌رشاد خالدیخه‌ڵكی شاری پاوه‌یه‌ و به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاریه‌وه‌ ڕووی له‌ كۆڵبه‌ری له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود كردبوو كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌سه‌ختی برینداربووه‌. پاش گه‌واستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نه‌وسوود، كادری ده‌رمان له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی خۆیان بواردووه‌ و بێرێزیان پێكردووه‌.