کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وی كرێكارانی كارخانی ڕۆنی “نه‌رگیس”ی شیراز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌واتینه‌رگیسی شیراز له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتینه‌رگیسی شیراز خوازیاری سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه‌ی كارخانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: له‌و كاته‌وه‌ درگای كارخانه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ماڵییه‌وه‌ داخرا و كرێكارانیان بێكاركردووه‌ له‌ باروودۆخێكی خراپدا ده‌ژین و هێشتا به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و  خوازیاری پێدانی مافه‌كانمانین.