ڕۆژی دووشهممه ٣١ی مانگی گهلاوێژ، بەهۆى هەورە بروسکەوە لە دوو شارى یەمەن، ١٣ كهس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ی دیکە برینداربوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ناوچەى “حەشیف”ى سەر بە پارێزگاى “عەمران”، هەورە بروسکەیەک لە پرسەیەکى ژنانى داوە و بەهۆیەوە شەش ژن گیانیان لەدەستدا و ١٩ ژنى دیکەش برینداربوون. هاوکات لە پارێزگای حەجەی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەش هەر بەهۆی هەورە بروسکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون. لهماوهی ڕۆژانی ڕابردووداش دهفتهری هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو لافاوەى، کە بەهۆى بارینى بارانێکى زۆر وڵاتى یەمەنى گرتووەتەوە، تا ئێستا ٧٧ هاوڵاتى گیانیان لەدەستداوە، کە لەناویاندا چەندین منداڵ هەیە.