ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ئۆرووپا، ئه‌مریكا و ئۆستڕالیا له‌وانه، “ستكهۆڵم، یۆتو‌بۆری، كۆڵن، بێرلین، فڕانكفۆرت، لاهه، هێلسینكی، ئاتێن، كۆپێنهاگ، سیدنی، تۆرێنتۆ و سلۆ”، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێرای مه‌حكووم كردنی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، توڕه‌یی خۆیان له‌ئاست ئه‌م هێرشانه نیشان دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئۆرووپا یه‌ك ده‌نگ و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ڕۆژئاوا ته‌نیا نییه”، “بژی خۆڕاگری ڕۆژئاوا” و “ئه‌ردۆغانی تیرۆریست” پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند. خۆپیشانده‌ران وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵوێستی سه‌رشۆڕانه و بێده‌نگی ده‌وڵه‌تانی وڵاتانی ئه‌مریكایی و ئۆرووپایی، خوازیاری هه‌وڵی جدی له‌ئاست ڕاگرتنی هێرشی ده‌ڕه‌ندانه‌ی توركییه بۆ سه‌ر كوردستانی سوورییه بوون. پێ ده‌چێت كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئۆرووپا و ئه‌مریكا له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتووشدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت. پێویسته ئاماژه بكرێت كه یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی وه‌ها حه‌ره‌كه‌تێكی گه‌وره، ناچاركردنی ده‌وڵه‌تانی ئاڵمان، نۆروێژ، سۆئێد، فه‌نلاند و فه‌ڕانسه بوو به ڕاگرتنی فرۆشی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ توركییه. بێگومان درێژه‌ی وه‌ها خۆپیشاندانێكی جیهانی ده‌توانێت وڵاتانی ئۆرووپایی و ئه‌مریكایی بۆ ڕاگرتنی ماشینی جه‌نگی توركییه له قه‌تڵ وعامی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ڕۆژئاوا و ئاواره‌كردنی زیاتر ئه‌م خه‌ڵكه بخاته ژێر گوشاره‌وه تا ڕێكاری جدی تر له‌ئاست ئه‌م هێرشانه بگرنه به‌ر.