ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ڕێكخراوی “پارێزه‌ری خه‌ڵكی ئێكوادۆر” ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته، لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ٥ كه‌س له خۆپیشانده‌ران، ٥٥٤ كه‌سیش برینداربوو و ٩٢٩ خۆپیشانده‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له ئێكوادۆر له ڕێكه‌وتی ٣ی ئۆكتۆبره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رنامه‌ی ئابووری ده‌وڵه‌ت و هاوكاری ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی به‌ناو، چاكسازیی ئابووری ده‌ستی پێكردووه. شایانی باسه، ژماره‌ی قوربانیان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، دهچێتهسهرهوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، خۆپیشانده‌ران به كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌ندێك له چاڵه نه‌وتییه‌كان و چوونه ناو پاڵاوگاكانهوه، بهرهمهێنانی نه‌وتیان له‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو كردبووه‌وه.