به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سوورییه، هێزه‌كانی به‌كرێگیراوی سه‌ربه توركییه ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له “ته‌لئه‌بیز” لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیان ئێعدام كرد.
ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م ٩ كه‌س له كاته جۆراوجۆره‌كان له باشووری ته‌لئه‌بیز ئێعدام كراون. شوڕای دێمۆكراتیكی سوورییه‌ش وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌رچی میلیشیاكانی سه‌ربه توركییه ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گرته ویدیۆییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌سانێك نیشان ده‌دا كه سه‌ر به‌م گرووپانه‌ن. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئه‌م كه‌سانه‌یان له قه‌ڕاغ جاده دابه‌زاندووه و تیربارانیان كردوون.