ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی هه‌ستانی لافاوی به‌هێز له ژاپۆن لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م لافاوه له ئارادایه و هه‌تا ئێستا به‌هۆیه‌وه خه‌سارێكی زۆر به بینا و ماڵه‌كانی خه‌ڵك گه‌یشتووه و به‌رقی به‌شێكی زۆر له ناوچه لافاولێدراوهكان قه‌تع بوون.